١٩ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٢٩
چاودێری مافی مرۆڤ خوازیاری راگیرانی فرۆشتنی چەکی ئەمریکایی بە عەرەبستانی سەعوودیا بوو

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد نەیارەتیی بکا لەگەڵ فرۆشتنی چەک و کەل و پەلی سەربازیی بە عەرەبستانی سەعوودیا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بلکیس ویل ، لێکۆلەری پایەبەرزی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا کرد تا لەگەڵ فرۆشتنی کەل و پەلی سەربازیی بە بایەخی 1.15 میلیارد دۆلار بە عەرەبستانی سەعودیی نەیارەتیی بکات.

بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە کاتی دەسپێکی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیی بۆسەر یەمەن ، 3700 کەس کوژراون و هەزاران کەس بریندار بوون.

چاودێری مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتە جەنگییەکانی عەرەبستیان لە یەمەن بوو.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا حەفتەی رابردوو رایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رازیی بووە بە فرۆشتنی کەل و پەلی سەربازیی بە بڕی 1.15 میلیارد دۆلار بە عەرەبستانی سەعودیی....

کۆتایی کورتە نامە/310